ئه‌مڕۆ وەزارەتی ناوخۆ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بڕیار دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینى وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدات.

 

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو هه‌ینى یه‌كى ئایار، دوا وادەی بڕیارەكەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە وەزارەتی ناوخۆ جارێكی تر بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دواین ڕێكاری ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ڕابگەیەنێت.

 

ئەمەش لەکاتێدایە دوێنێ پێنج شەممە نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕای گەیاندبوو" هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن بۆ ماوەی ٧٢ سه‌عات قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە هەولێر ڕادەگەیەندرێت، دەنگۆی داخستنی بازاڕەكانیش دوورە لە ڕاستی".

 

 



AM:11:34:01/05/2020