وێنە.. دووخانمی ناسراوی كورد بەهۆی جلوبەرگیانەوە دەبنە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دوو خانمی ناسراوی كورد لە مانگی رەمەزاندا بە ستایلی نوێوە دەركەوتن و بەهۆی نیمچە رووتی جلەكانیانەوە هەرایان ناوەتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

 

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، لە نوێترین دەركەوتنیدا بە جلێكی پۆشتەوە كە بۆ مانگی رەمەزان كردویەتی، موحاجەبەیەكی كردووە و تا ئەژنۆی دەركەوتووە، هاوکات خانمە گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد هێلی لۆڤ، خانمە لە نوێترین دەركەوتنیدا بە جلێكی ڕەشەوە وەك ستایلی نوێی مانگی رەمەزان، بەهۆی روتی سنگیەوە هەرای ناوەتەوە.

 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.

ھەروەھا مەراسیمی ھەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کە لە وڵاتی ڤێتنام بەڕێوەچوو بەبەشداری کاندیدانی وڵاتانی ئاسیا لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا خانمێکی فلیپینی بە ناوی "کەیشا چوا" توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت، دوو ھاوەڵیشی بۆ دیاریکرا، کە ھاوەڵی یەکەم خەڵکی کۆریای باشوور بوو، ھاوەڵی خەڵکی ڤێتنام بوو.

 

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.

 


PM:12:12:01/05/2020