وەفدی کورد بەجیا لەگەڵ عەبدولمەهدی‌و عەبادی کۆدەبێتەوە



پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەجیا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە عێراق كۆبونەتەوە."


سە‌میر ھە‌ورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگە‌یاندووە،"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بەجیا لەگەڵ مستەفا كازمی و عادل عەبدولمەهدی كۆبونەتەوە"


وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت کە بەخەندانی راگەیاندووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە هەردوو كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد كرا، هەردولا هاوڕابون كە پێویستە چارەسەرێكی یاسایی گونجاوی ریشەیی بدۆزرێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".

 
وتیشی،"لە هەردو كۆبونەوەكە گفتوگۆ لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد كرا، هەردولا هاوڕابون كە پێویستە چارەسەرێكی یاسایی گونجاوی ریشەیی بدۆزرێتەوە بۆ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا"


ماوەی سێ رۆژە وەفدی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەبەغدان بەمەبەستی گفتوگۆكردن و گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و لەسەر كێشەی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەئێستادا لەلایەن بەغداوە راگیراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسۆیەک دیار نییە کە بەم نزیکانە کێشەکان چارەسەربکرێن.

 


PM:04:43:01/05/2020