لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە دوو کەسیان ژن و یەکێکیان مامۆستای قوتابخانە بووە".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠، تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی هادی یەزدانی، لە بەنداوی چراغوەیسی ئەو شارە دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی یەزدانی یەکێک لە مامۆستایانی شاری سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری ناوەندی فەرهەنگیانی ئەو شارە بووە و بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە".
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" هەر دوێنێ پێنج شەممە ژنێکی ٣٠ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی شەقایق مورادی، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە رێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە" لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، کچێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی هاوژین مەجیدی، بەهۆی کێشەی خێزانی و لە رێگای خواردنی حەبی برینج خۆی کوشتووە".