ئامێدی.. هاوڵاتییه‌ك له‌ شاخ هه‌ڵدێرا و گیانی له‌ده‌ستدا

وته‌بێژی پۆلیسی دهۆكی راگه‌یاند" هاووڵاتیەكی تەمەن ٤٢ ساڵان لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی لە شاخێكدا هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە".

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١ی ئایار، هاووڵاتيیەكی تەمەن ٤٢ ساڵان بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیای بەهارە لە ناوچەی ئامێدی چووەتە شاخ و دواتر هەڵدێراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هاووڵاتییەكە ناوی (عیماد ئەحمەد قوتاسە) و خەڵكی شاری دهۆكە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە. 

PM:11:14:01/05/2020