هۆشیار زێباری: هەرێم و بەغدا لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەپێویستی دەزانێت پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتداو دەڵێت " هەرێم و عێراق لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان".

 
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" كوتلە شیعەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیران راسپێردراودا ناكۆكییان هەیە لەسەر پشكە وەزارییەكانیان و، ئەوان دەیانەوێت لۆمەی شكستهێنان بە پەسەندكردنی كابینەكە بخەنە ئەستۆی كورد، لە كاتێكدا كورد هەر لە یەكەم رۆژەوە پشتیوانی كازمییان كرد و بۆ سەركەوتنیشی سازشیان كرد".


هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی داوا دەكات پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت و هۆشداریش دەدات لەو دۆخەی هاتووتەپێش و دەڵێت: "عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان".

 


AM:01:27:03/05/2020