نەیمار بەرشەلۆنە ئاگادار دەکاتەوە


نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، یانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە ئاگادار دەکاتەوەو جارێکی تر رەتیدەکاتەوە گرێبەستی لەگەڵ پاریس نوێ بکاتەوە.

بەرپرسانی پاریس سانجێرمان چەند جارێک داوایان لە نەیمار کردووە گرێبەستی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوەو هێشتا خەون بە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەبینێت.
لە نوێترین هەواڵی رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە، نەیمار ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی وەکو پاداشت رەتکردەوە کە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە خستبوویانە بەردەمی ئەو یاریزانە و داوایان لێکردبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو رازی نەبووە، ئامادە نەبووە هیچ گفتووگۆیەک لەگەڵ یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوو جارێکی تر ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بداتەوە، گرێبەستەکەش نزیکەی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت.


PM:01:21:04/05/2020