وەزیری پەروەردە کاتی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانی ئاشکراکرد

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە تەنها بۆ کاتی تاقیکردنەوەکان دەرگای قوتابخانە و خوێندگاکان بکرێتەوە".

 

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" پۆلی یەكی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی تەنیا بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد" لە بارەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی چاوەڕێی لیژنەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكەین بۆ دڵنیایی".


 

 

 

 


PM:03:07:06/05/2020