دەوامی شارەوانییەکان دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار بڕیاریدا لە ڕۆژی ١١ی ئایار دەوامی فەرمی دەستپێبکاتەوە.

 

لە نوسراوێکدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ مامەڵەی هاوڵاتیان ڕایی دەکرێت بەپێی مەرجەکانی تەندروستی و خۆپارێزی".

 

ڕاشیگەیاندووە" سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆک شارەوانییەکان دەسەڵاتیان هەیە کە ژمارەی پێویستی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دیاری بکەن، بەو مەرجەی کار نەکاتە سەر ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان".

 

 



AM:12:35:08/05/2020