به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند" له‌ماوه‌ی چوار مانگدا ٣٧ منداڵ به نه‌خۆشی و ٢٨ منداڵی تریش بهكۆرپهیی دوای له‌دایكبوونیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی، له‌چوار مانگی ڕابردوودا ٦ هه‌زارو ٤٥٨ منداڵ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هێنراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و له‌وێ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هێڵڕاونه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ٢١ هه‌زارو ٦٣٦ منداڵ له كلینكی ڕاوێژی چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
هه‌ر به‌گویڕه‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌دا له‌و منداڵانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه ٣٧ منداڵیان گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها له‌نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونیش ٢٨ منداڵی كۆرپه له‌دوای له‌دایكبوونیان مردوون.
به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە" له‌و ماوه‌یه‌دا، ٣٣٠٤ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون كە ١٢٠٩ یان بە نەشتەرگەری و ٢٠٥١ یان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون".