داواى بینینی ئۆجەلان دەکرێت

پارێزەران و خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی دوورگەی ئیمرالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمرالی داواکاریی دیداریان پێشکەش کرد.

 

محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەیان مەزلوم دینچ، بۆ ئەوەی لەڕۆژانی نێوان ١١ بۆ ١٥ی ئەم مانگە، لە ئیمرالی چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد و داواکارییان پێشکەش کرد.

هەر یەک لە پارێزەرانی ئۆجەلان “ڕێزان ساریجا، ڕازیە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆلو”ـش بە هەمانشێوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و لەگەڵ ئۆجەلان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتی بۆرسایان کرد.

هاوکات خانەوادەی گیراوانی دیکەی زیندانی ئیمرالی، عومەر خێری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش-یش لە ڕێگەی پارێزەرانەوە داواکاریی دیداریان پێشکەش کرد.



PM:06:03:08/05/2020