شەبنامی بارانی، کچە مۆدێل و فاسیۆنی ناسراوی کرد فۆتۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.
ئەو وێنەیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە نمایشی جەستە رێکەکەی دەکات بۆ فانەکانی و ئەمەش بۆتە مایەی مشتومڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیەدا، شەبنام نووسیوویەتی " تەواوی جوانی جوانەكانی شار كۆكەیتەوە ناگات بە جوانی یەك چاوی تۆ".
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.