" ئەنەکەسەو پەیەدە تا ئێستا رێکنەکەوتوون "

هەرچەندە پارتی و یەکێتی لە میدیا سێبەرەکانیانەوە هەواڵی رێککەوتنی کوردانی رۆژئاوایان بڵاوکردەوەو وەک دەستکەوتێک گەڕاندیانەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، بەڵام ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەو بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئێستای ئەو حیزبە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی رۆژئاوا ئاشکرای کرد کە چەند کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوا لەنێوان پەیەدەو ئەنەکەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی.

هەروەها ئەمڕۆ لە میدیاکانی پەیەدە و فراتنیوز و میدیاکانی تری نزیک هەسەدە هیچ هەواڵی جۆرە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەو لێدوانەی موسلیم دوای ئەوە دێت کە میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویان کردەوە" بەنێوەندگیری لاهور شێخ جەنگی و نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی و ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا بەردەوامە بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی كۆتایی لە نێوان ئەو دوو هێزەی رۆژئاوای كوردستان".

 


AM:12:19:09/05/2020