سەوزە و میوەكان چارەسەری كەمخوێنی دەكەن

پسپۆڕانی بواری خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی خۆراكی تەندروست باشترین چارەسەر بۆ ئەو كەسانەی كە بەدەست كەمخوێنییەوە دەناڵێنن.
ئەو پسپۆڕانە كۆمەڵێك خۆراكیان دیاری كردووە كە سودی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە توشی كەخوێنی دەبن، كە لە پاقلەمەنیەكان و میوە و سەوزە جۆربەرجۆرەكان پێكهاتوون.
ئەو پسپۆڕانە دەربارەی ئەو میوانەی كە چارەسەری ئەم حاڵەتە دەكەن ئاماژە بەوە داوە، قەیسی و مۆز و ترێ و هەڵوژە، چەندین ماددەی بەسودیان تێدایە كە چارەسەی كەمخوێنی دەكەن.
هەروەها خورما و مێوژیش بەهەمان شێوەی میوەكان دەبنە هۆی زیاد كردنی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا و ئەمەش چارەسەری كەمخوێنی دەكات.
ئەو كەسانەی كە كێشەی كەخوینیان هەیە باشترە ڕۆژانە پەرداخێك شەربەتی پرتەقاڵی و  مێوژی سروشتی بخۆنەوە، بە مەبەستی زیاد بونی خوێنیان.
ئەو سەوزانەش كە ڕەنگەكەیان سەوزێكی تۆخە، چارەسەرێكی باش بەۆ ئەو كەسانەی خوێنیان كەمە، بە تایبەت بروكلی و بامێ.
پاقلەمەنیەكانی وەك نیسك و نۆك و فاسۆلیا و پاقلە، بەهۆی بونی بڕێكی زۆر پرۆتین لە پێكهاتەكەیدا، بە چارەسەرێكی باشی كەمخوێنی دادەنرێت.
پسپۆڕە خۆراكییەكان، داواشیلن لەو كەسانە كردووە كە كەمخوێنن، لەدوای نان خواردن ڕاستەوخۆ قاوە و چای ڕەش نەخۆنەوە، چونكە ماددەی فۆلیفۆنۆل لە پێكهاتەكەیاندایە، كە ڕێگری لە یەكگرتنی ئاسن دەكات لە لەشدا ئەمەش هۆكارێك دەبێت بۆ توشبوون بە كەمخوێنی.
هەروەها پێویستە لە یەك كاتدا ئەو خۆراكانە نەخورێت كە كالسیۆم و ڤیتامین ئی و زینكی تێدایە، چونكە بە هەمان شێوەی چا و قاوە، ڕێگری لە یەكگرتنی ئاسن دەكەن لە لەشدا. 





PM:01:06:15/05/2014