عێراق هاوردەکردنی بەنزینی راگرت

بەهۆی زرۆری بەنزینی عەمبارکراوەوە لە کۆگاکاندا، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیار راگرتنی هاوردەکردنی بەنزینی راگرت. 

 
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ئایار، حامد یونس زەوبەعی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان، رایگەیاند " بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، خواست لەسەر بەنزین کەمبۆتەوە، لە رۆژی قەدەغەکردنی هاتوچۆوەوە، وەزارەت رۆژانە بڕی ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە پاڵاوگەکان دەپاڵاوت و دەیخستە ناو عەمبارەکانی خۆی و داوای لەسەر نەبوو".


بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان، باسی لەوە کرد کە ئێستا عێراق بڕێکی زۆر بەنزینی عەمبارکراوی هەیە، هەربۆیە بڕیاریان داوە بۆ ئەم مانگە مانگی ئایار بەنزین لە دەرەوە هاوردە نەکەن، ئەگەر زۆر پێویست بکات، ئەوا بەنزینی موحەسەن هاوردە دەکەن.

 


AM:10:14:10/05/2020