ئه‌مڕۆ له شاری ده‌ربه‌ندیخان، پۆلیسێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناو لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه دەستی پێکردووە.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ت، ح) به‌ده‌مانچه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كووشتووه".
وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند" ئه‌و هاووڵاتییه پیشه‌ی پۆلیسه‌و خێزانداره‌و له قاتی خواره‌وه‌ی ماڵی باوكی‌دا نیشته‌جێیه، له ئێستادا پۆلیس له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه".