پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد

پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رێکار و رێنماییە نوێیەکانی کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان و خاوەن کارەکان کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن ئەگەرنا سزا دەدرێن.

لە راگەیاندراوەکەی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتووە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                 

یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.          

دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بەهەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.                                                                     

سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە وشوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.   

 

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەریم، ئەمڕۆ، لە دوای نزیکەی دوو مانگ، بە رێکاری تەندروستییەوە فەرمانگە حکومییەکان لە هەرێمی کوردستاندا کرانەوە و بەوەش، هاوڵاتیان دەتوانن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.

 


AM:11:19:11/05/2020