به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند" توشبوویەکی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، كۆی چاكبوانی پارێزگاكه‌ش گه‌یشتوه‌ته ١٩٧ كه‌س".
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" یەك نەخۆشی تووشبووی دیكە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە".
ئەوەشی رونكردەوە، ئەو تووشبووە پشکنینی یەك لەدوای یەكی بۆكرا و دواتر رەوانەی ماڵی خۆی كراوەتەوە، بەوەس كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە شارەكە چاكبوونەتەوە گەیشتە ١٩٧ كەس.