تەندروستی هەرێم: ٤٢٪ی پشکنینەکانی كۆرۆنا لە عێراق لە هەرێم ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" لە سەدا ٤٢ی پشکنینەکانی عێراق تایبەت بە كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە".

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکوو ئەمڕۆ، ٥٤ هەزار و ٢٤ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە".

ڕاشیگەیاند" ٤٢٪ی كۆی گشتی پشکنینەکانی تایبەت بە كۆرۆنا لە عێراق، هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە".

 


AM:12:01:12/05/2020