دەستەی كارگێڕیی بەشێك لەقوتابخانە و خوێندنگەكانی شاری سلێمانی و چەمچەماڵ، هۆشداریی دەدەنە حكومەتی هەرێمی کوردستان و ئەگەر تا رۆژی یەکی مانگی داهاتوو مووچەیان نەدرێتێت كارەكانیان رادەگرن.
لە پاركی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەستەی كارگێڕیی بەشێك لەقوتابخانە و خوێندنگەكانی شارەکە ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی ئایار گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا داوای ئەوەیان کرد لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەیان پێبدرێت و، هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەش بکرێت و کردنەوەی ژمارەی بانکی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دیاری کردنی هەموو پاشەکەوتەکانیان.
لە قەزای چەمچەماڵیش هاوکات بەشیک لە مامۆستایان خۆپیشاندانێکیان لە پێش بهڕێوهبهرایهتیی پهروهردهی قەزاکە ئەنجامدا، دژی دواكهوتنی دابهشكردنی مووچەکانیان بوو.
نزیکەی ٧٠ رۆژە حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.