وەزارەتی تەندروستی: تەنیا (١١) توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپیی ئامارەکەش لە ئێستادا تەنیا (١١) توشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، (١٤٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، (٦٣٧) هەولێر، (٥١١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە".

 

تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاندووە" کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان".

 

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٧٩):

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٠٥٨٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (٩٧٨) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٤٢) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٥٠) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٦٣٧) هەولێر، (٥١١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٦٤٥٢) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ ئایاری ٢٠٢٠

 



PM:08:23:13/05/2020