سپی نهێنیەكی گرنگی سیاسەتی پارتی بەرامبەر یەكێتی ئاشكرا دەكات

پارتی دیموكراتی كوردستان لای خۆیەوە سەقفێكی زەمەنی كورتی داناوە بۆ یەكێتی ئەگەر كاندیی خۆی یەكلایی نەكاتەوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت، پشكی یەكێتی بەبۆشی جێدەهێڵێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەهەولێرەوە بەسپی میدای راگەیاند كە پارتی‌و بەتایبەتی بارزانی تا سەر لەسەر یەكێتی ناوەستێت‌و ئەوان لای خۆیانەوە سەقفێكی زەمنییان بۆ یەكێتی داناوە كە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت یەكلای بكەنەوە، تا حكومەت پێكبێت، ئەگەر نا لەماوەیەكی كەمی هەفتەی داهاتوودا یاسای هەمواركراوی سەرۆكایەتی لەسەر پرسی راسپاردنی كەسێك بۆ پێكهێنانی حكومەت ئیمزا دەكات‌و ئەو دەمە نێچرڤان بارزانی رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و دواتر پۆستەكانی یەكێتی بە بەتاڵی جێدەهێڵرێت.
سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی نەوشیروان مستەفا‌و بارزانیش بەناراستەوخۆ باس لەپێكهێنانی بەپەلەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كراوە، هاوكات لە كۆبوونەوەی نابراو لەگەڵ وەفدی یەكێتیشدا بەهەمان شێوە پێیان وتراوە كە پەلە بكەن لە یەكلایكردنەوەی كاندیدەكەیان.
بەبۆچوونی پارتی بارودۆخی كوردستان‌و هەڕەشەكانی سەر هەرێم ناكرێت لەوە زیاتر كات بەفیرۆ بدرێت، هەر بۆیە بەپێی سەرچاوەكەی سپی پارتی بەم زوانە یەكلایی دەكاتەوە.     



PM:11:19:15/05/2014