هاوڵاتییەک لە شەقامی سالم بە تاوەرێکی کارەباوە خۆی خنکاند (وێنە)

 

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ١٤ی ئایار لە سلێمانی لەناوجەرگەی شار، لە شەقامی سالم هاوڵاتییەک دەچێتە سەر تاوەرێکی کارەبا و خۆی خنکاند و گیانی لەدەستدا، تا ماوەیەک هاوڵاتییەکە لە تاوەرەکە نەکرایەوە.

 

پەیامنێری "سپی" لە شوێنێ رووداوەکە جگە لەوەی وێنەگرتنی رووداوەکە ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شەقامی سالم لە نێوان ماڵی کۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی و یانەی ئەندازیاران هاولآتیەکی گەنج خۆی بە تاوەرێکی کارەبا هەڵدەواسێت و خۆی دەخنکێنێت.

 

ئەو هاولآتییە کە بەشێوە گەنج دیارەو جلێکی تراکسودی لەبەردایە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت خۆی بە بەشی خوارەوەی تاوەری کارەباکەدا هەڵواسیووەم تا گیانی لەدەستداوە.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پێناسی ئەو کەسە نەزانراوە.

 

 

 

 



PM:05:58:14/05/2020