لەم کاتەدا کە هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان ناڕازین بەرامبەر پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکان ناکەن، بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی چوار پۆستی بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردە و کارەبایان وەرگرت.
لیستی ناو و پۆستی بریکارەکان بەم جۆرەیە:
١- چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پشکی یەکێتی.
٢- سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردە لەسەر پشکی گۆڕان.
٣- مستەفا سەلیم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان.
٤- کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەر یەک لە فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمان کە لەسەر پشکی یەکێتییە ڕایانگەیاندووە، کە بەشداری دانیشتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکەن، هەروەها بزوتنەوەی گۆڕانیش لە ڕێگەی فراکسیۆنەکەی ناڕازی دەربڕیوە کە بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات.