لە پیرانشار ٢٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکران

لە ماوەی دووهەفتە زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژی ئێران دەستبەسەر کراون.

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژی ئێران دەستبەسەر کراون کە یەکێک لەوان منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان و کەسێکیان هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی ئێران بووە".

 

ناسنامەی ئەو ١٢ کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە:

 

( ڕێبوار سەیدمحەمەدی، خالید سەیدمحەمەدی، محەمەد قادری، سەلام خری ئاغڵان، حیسامەدین پیرانی، ئەمیر قادری، واحید قادری، عەلی قادری، ئەحمەد مەحموود حەسەن، ئەبووبەکر مەحموود حەسەن، سەمیع شەریفیان، ئەسعەد سوورلاچینی). 

 


AM:08:59:15/05/2020