بریارە لەچەند رۆژی ئایندەدا ناوەندی ئاڤێستا رۆمانی کۆشکی باڵندە غەمگینەکانی بەختیار عەلی بە کرمانجی بڵاوبکاتەوە.
ئەم رۆمانەی بەختیار عەلی دەبێتە سێیەم رۆمانی کە بەشێوەزاری کرمانجی بڵاوبکرێتەوەو لەلایەن بەسام مستەفاو کاری خستنە سەر ئەو شێوەزارەی بۆکراوە.
پێشتریش هەمان وەرگێر هەریەکە لە رۆمانەکانی ئێوارەی پەروانەو جەمشیدخانی مامی لەئەستەمبوڵ بەشێوەزاری کرمانجی بڵاوکردبووە.