نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ی ئایار لەبازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخی هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٣٢ دۆلارو ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستندا بە ٣١ دۆلارو ١٣ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٣١ دۆلارو ١٣ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٢٩ دۆلارو ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستندا بە ٢٧ دۆلارو ٥٦ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەدا بە ٢٧ دۆلارو ٧٣ سەنت بوو.



PM:07:21:15/05/2020