بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند" بڕی ٢٥ هەزار لیرەی سووری بۆ هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت دابەشدەکات".
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بەواژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری بڕی ٢٥ هەزار لیرەی سووری بۆ هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت و هێزەکانی ئاسایش دابەشدەکرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە، دۆخی ئابووری ڕۆژئاوای کوردستان زۆر سنووردارەو، باری ژیانی خەڵک زۆر خراپە، هاوکات نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە لیرەی سووری بەرز بۆتەوە.