وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

لە راگەیاندنێک وەزارەتی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کارەباوە، بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.

 
لە راگەیاندنێکدا وەزارەتی کارەبا، هاوبەشەکانی ئاگادار دەکاتەوە  كە "بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا".


لە کۆتاییدا دەڵێت" هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت. وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان". 

 


PM:05:13:17/05/2020