بەغداد لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاری دا

حکومەتی عێراق بڕیاری دا مووچەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بنێرێت. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەڵامی حکومەتی هەرێمی داوەتەوە کە ئامادەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانن، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانەی لەسەر بنەمای یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ دەبێت.

 

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ. 



ئه‌م بابه‌ته ‌10270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:20:20/05/2020