لە عێراق ١٥٣ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماكرا و ٤٥ كەسیش چاكبوونەوە ٦ كەسیش گیانیان لەدەستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ١٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا".

 

ڕاشیگەیاندووە" كە ٤٥ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات ٦ حاڵەتی مردن لە بەغدا و شارەكانی دیكە تۆماركرا".

 

تائێستا له‌ عیراق ٣ هه‌زار و ٨٧٧ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢ هه‌زار و ٤٨٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ١٤٠یش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 


PM:08:37:21/05/2020