ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تاوه‌كو ٣١ی ئه‌م مانگه درێژكرده‌وه
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژكردەوە".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه ".
ڕاشیگەیاندووە" ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە".