هەولێر.. لە رووداوێكی هاتووچۆدا حەوت كەس بوونە قوربانی

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەمرۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلا ئۆمەر هەولێر پێکدادانێکی رووبەروو روویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بە هۆیەوە حەوت کەس بوونە قوربانی".

 

موقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی كۆنی مەلائۆمەری هەولێر پێكدادانێكی رووبەروو رویدا لەنێوان كرۆلایەكی تاكسی وپیكابێكی دەبڵ.

رونیشکردەوە: لە ئەنجامی روداوەكە شوفێری هەردوو ئوتومبێل وسەرنشینێك گیانیان لەدەستدا وە چوار سەرنشینیش برینداربوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند" لەبەر ئەوەی هەردوو شۆفێرەکە لەلاینی خۆیان لایاندابوو و لە ناوەندی شەقامەکە رۆیشتبوون کە تاکسایدە و بۆهاتن و چوون بەکاردێت، بۆیە هەردوکیان بەکەمتەرخەم دانران".


 

 


PM:11:07:21/05/2020