کوڕەکانی جەمال خاشوقچی نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیەندنکاری سعودی، لە بکوژانی باوکیان خۆشدەبن.
سهڵاح خاشقچی لهڕێگهی تویتهرهوه بهناوی كوڕانی رۆژنامهنوسی كوژراوی سعودی جهمال خاشقچی، ڕایگهیاند" كه لهخوێنی باوكیان خۆشبوون".
جەمال خاشوقچی لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری مەدینەی سعودییە لەدایکبووە و چەندین پۆستی لە دەزگا ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانییەکانی سعودییەدا وەرگرتووە.
لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٠ رووماڵی رووداوەکانی ئەفغانستان و جەزائیر و کوەیت و سودان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە.
بەهۆی بۆچوون و نوسینە ڕەخنەییەکانییەوە لە دژی دەسەڵاتدارانی سعودییە، ناچاربووە بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەوێ ژیان بەسەرببات.
خاشقچی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعودیە لە ئیستەنبوڵ لە رۆژی ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ ون بوو و دواتر لە رۆژی شەممە ٦ی ١٠ی ٢٠١٨، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە کوژراوە.