ژوری بازرگانی سلێمانی داوا دەکات له رۆژانی جهژندا مارکێت و دوکانەکان بەکراوەیی بمێننەوە
بۆ بەردەوامی کارکردن و رانەوەستانی بازاڕ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات له رۆژانی جهژندا مارکێت و دوکانەکان بەکراوەیی بمێننەوە تاكو هاوڵاتیان گرفتیان بۆ دروست نەبێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێمە پێمان باشە مارکێت و دوکانەکانی ناو گەڕەکەکان لە ڕۆژانی جەژندا بەکراوەیی بمێننەوە، بەشێوەیەک کە تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دابخرێن و لە دووەم ڕۆژەوە بکرێنەوە و هاووڵاتیان سودیان لێ وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیاری ٧٢ کاتژمێر ڕاگرتنی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕ و مارکێتەکان بۆتەهۆی دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتیان، لەناو بازاڕ و مارکێتەکاندا خۆراک و پێداویستی زۆر دەکڕن و لەماڵەکانیاندا هەڵی دەگرن ئەمەش مەترسی خراپبون و بەسەرچونی لەسەرە و هاوڵاتیان توشی زیانی زۆردەبن و دەبێتەهۆی وەستانی بازاڕ لە هەرێمی کوردستان".
جەختی لەوەشکردەوە: هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا پێویستەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێکمان لە خاڵە سنورییەکان نییە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشیکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان مارکێت و دوکانی ناو گەرەکەکان پابەندبکەن بە ڕێنماییەکان و خۆپارێزی تەواو.
PM:02:41:22/05/2020