عێراق بەم شێوەیە مووچەی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند"  حکومەتی عێراق تەنها بۆ دوومانگ دەستکاری موچەی فەرمانبەران دەکـات".


لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی عێراقی عەبدولئەمری عەلاوی  وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند"  ئەوەی موچەکەی لە ٥۰۰ هەزار کەمترە و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەست بۆ مووچەکانیان نابرێت."


وەزیری دارایی عێراق وردەکاری زیاتری ئاشکرا کرد و وتی " هەوڵ دەدەن مووچەی لەپلەیەكەوە تاوەكو پلە پێنج كەمبكەنەوە". 


لەتەوەرێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا عەبدولئەمیر عەلاوی ئاشكراشیكردووە، عێراق٦٥ملیار دۆلار یەدەگی لەبانكی نێودەوڵەتی هەیە.
 


AM:12:04:23/05/2020