فراكسیۆنی یەكگرتوو داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پەردە لەسەر سەرجەم قەرزەكانی هەڵبداتەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پەردە لەسەر سەرجەم قەرزەكانی هەڵبداتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە تیایدا هاتووە" چەند ساڵێكە داوای ئاشكراكردنی وردەكاری قەرزەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمەوە پشتڕاست كرابێتەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نە لای پەرلەمانی كوردستان ونە لای هاوڵاتیان روون نییە".

ئاماژە بەوەشکراوە" بەتایبەت لە كاتێكدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتاری رۆژی ٢٢ی ئایاردا ئاشكرایكرد، كە هەرێمی كوردستان ٢٧ ملیار دۆلار قەرزدارە، لە كاتێكدا راپۆرتەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیای وردبینی دیلۆید دەسكەوتنی دەیان ملیار دۆلاری فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەخەنەڕوو".

فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵێت" حكومەتی فیدراڵی عیراقیش رایگەیاندووە كە دەیان ملیار دۆلاریان بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە، لە ساڵانی رابردوودا ئەمە جگە لاداهاتە جۆراوجۆرەكانی دیكەی هەرێم".

ڕاشیگەیاندووە" بۆیە بەپێویستی دەزانین حكومەتی هەرێمی كوردستان پەردە لەسەر قەرزەكان و لایەنی لێوەرگیراو و ماوەی قەرزەكان و چۆنێتی خەرجكردنی لابدات، بەتایبەت لە سەروبەندی رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراقدا، كە هیوادارین شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی لێبكەوێتەوە و شەفافیەت و هەندێك سەقامگیری بۆ بژێوی هاونیشتیمانیان بگێڕێتەوە".



PM:08:19:23/05/2020