تەندروستی هەرێم: کەسێکی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوو

تووشبوویەکی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک تۆمارکرا. 

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".

ڕاشیگەیاند" تووشبوەکە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی شاری دهۆک پیشەی پاسەوان لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوام لە شاری بغداد و گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو".


 

 

 



PM:09:23:23/05/2020