مستەفا كازمی: پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگەرییەكان

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بە کوردی بڵاوکردەوەو دەڵێت" پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگەرییەكان".

 

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە" جوانترین پیرۆزبایی بۆ گەلە بەڕێزەكەمان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە".

کازمی ئاماژەی بەوەشکردوە" چاوی منداڵەكان ماچ دەكەین، داواكارین لەخودای گەورە ڕێگای ئایندەیان بۆ ڕۆشنكەینەوە".

ئەوەشیخستووەتەڕوو: ئێمە پێكەوە كۆمەكی یەكتری دەكەین بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگەرییەكان بەرەو داهاتوویەكی گەشاوە و هەر بە سەربەزری بمێننەوە.

 


AM:12:12:24/05/2020