ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ئێران نزیکەی ٢١٨٠ کەس تووشووی کۆرۆنا بوون و ٥٨ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ٢١٨٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە لە وڵاتەکە تۆمارکراوە و ٥٨ کەسیش بەهۆی نەخۆشێکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ڕاشیگەیاند" ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٣٥ هەزار و ٧٠٠ کەس، هاوکات تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٧٤١٧ کەس".