کۆڵبەرێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون

لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی سنووری کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئەرسەلان ئەحمەدی“ کوڕی حاکم دەستبەجێ کوژراوە، هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە کە برا بوون، بە ناوەکانی توران ئەحمەدی و ڕدوان ئەحمەدی بە سەختی برینداربوون.

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٩ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا برینداربوون.



AM:10:04:25/05/2020