سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئێستادا به‌ڵگه‌كان به‌شێكی لای ئێمه‌یه و به‌شێكی لای داواكاری گشتییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ده‌نگۆیه ڕاسته یان نا ئێمه ئێستا له‌قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌داین".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌م بابه‌ته له ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو كرایه‌وه له‌لایه‌ن "په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزه‌وه" كه‌به‌ڵگه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بڵاو ببێته‌وه ئێمه خۆشمان هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بوو، واته بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته زیاتر له میدیاكانه‌وه وروژێنرا".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان وتیشی" له ئێستادا به‌ڵگه‌كان به‌شێكی لای ئێمه‌یه و به‌شێكی لای داواكاری گشتییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و ده‌نگۆیه ڕاسته یان نا ئێمه ئێستا له‌قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌داین".
دەشڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم-یش گرنگی به‌باته‌كه داوه داوایان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بكه‌ین، هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر نیه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه بابه‌ته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێت".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ڕاشیگەیاند" پاش لێكۆڵینه‌وه بڕیار دەدرێت كه ئایا بابه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یۆرۆ ئه‌سڵی هه‌یه یان نا؟ دوای ئاكامی كۆتایی ئێمه به‌ش به‌حاڵ خۆمان ڕایده‌گه‌یه‌نیین به ڕای گشتی، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بوون و نه‌بوون شوێنه‌واری یاسایی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه ڕاست نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه تۆمار بكه ن ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه . له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌كو ده‌زگایه‌ك پڕۆفیشناڵ و بێلایه‌ن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌ردوو لا له‌گه‌ڵ ده‌زگای داواكاری گشتی كه به‌شێك له به‌ڵگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌ش به‌وان كراوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه ڕاستی بابه‌ته‌كه ، دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".