ئەنجامی پشکنینی کەسوکار و بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا راگەیەندرا

تەندروستی راپەڕین، ئەنجامی پشکنینی کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحیەی حاجیاوا راگەیاند، كە سەرجەمیان نێگەتیف دەرچوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" لەچوار چێوەی هەڵمەتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25ـ5ـ2020 تیمەکانمان نزیکەی 30نمونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی توشبوەکەی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرت و دوای ئەنجامدانی پشکنین لەتاقیگەی ناوەندی ڕانیە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کەژمارەیان 30سامپڵبو نێگەتیف دەرچوو".

 

كۆی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٠٢ تووشبوو، كه‌ له‌ناویاندا پێنج مردن هەیە و ٤٠٣ نەخۆش چاكبووەتەوە.



PM:03:38:26/05/2020