گوندێکی قەزای مێرگەسوور کەرەنتینە دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان سەر بەمێرگەسوور ".

 

لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، تیایدا هاتووە" دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک نموونەی پشکنین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی.


تەندروستی داوا لە هاولآتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.




PM:10:14:26/05/2020