بكوژی گەنجەكەی قەڵادزێ دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، رایگەیاند" ئەو كەسەی گەنجەكەی لە قەڵادزێ كوشت لەبەردەم دادوەر دانی بەتاوانەكەیدانا".

 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند" پاش ئەوەی رۆژی 25/5/2020 ئەم مانگە تەرمی ( ر . ح . ئـ ) لە قەڵادزێ گوندی (شۆڕان) دۆزرایە دەستبەجێ هێزەکانمان دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو دەستگیر کرد و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵەری پشدەر و پۆلیس دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ناوبراوی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەشکراوە" بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەرکەوتووە ئەو گەنجە لە رێگەی زەبری دەرەکیەوە کوژراوە و هیچ ئاسەوارێکی گولـلـە بەسەر جەستەیەوە نەبووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".




PM:07:54:27/05/2020