ئەو تاوانبارەی بە تێزاب ئافرەتێکی سووتاندووە دەستگیر کرا

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند " ئەو تۆمەتبارەی لە غەزالییە تێزابی بەسەر ئافرەتێکدا رشتووەو چاوی کوێرکردووەو تەواو جەستەی شێواندووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا".

پۆلیسی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات کە شوێنێ ئەو تۆمەتبارە نەناسراوە، نەزانراوەو دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزراوەتەوەو دەستگیرکراوە.

دەربارەی دەستگیرکردنەوە، پۆلیسی قەلاچۆکردنی بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سێ کاتژمێردا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوەو رادەستی دادگا کراوە.

 


AM:08:29:28/05/2020