وێنە.. هەیفا وەهبی دوا رەمەزان زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەب، هەیفاوە وەهبی بۆ یەکەمجار دوای رەمەزان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە سەرنج راكێشە.

 
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە هەم ستایڵی گۆڕیووە، هەم زۆر شۆخ و جوان دەرکەوتووە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. 

 
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌4172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:45:28/05/2020