بكوژی گەنجەكەی سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" بکوژی گەنجەکەی نزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک دەستگیرکرا".

 

ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلیمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٠، بکوژی ئەو گەنجەی ٢٦ی ئەم مانگە لەنزیک پرۆژەی نیشتەجێبونی شاری دایک لەسلێمانی کوژرا، دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەلای ھێزەکانی پۆلیس ڕاگیراوە.

شەوى ٢٦ى ئەم مانگە لە ناوچەی دەباشانی شاری سلێمانی لەسەر دەستشكانەوە و فول لایتی ئۆتۆمبێل دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێك دروستبوو و لە ئەنجامدا كەسێك کە چەقۆی پێبوو كوژرا.




PM:06:55:28/05/2020