چەند وێنەیەکی نوێی کۆمسای هەرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنێتەوە

کۆمسای گۆرانبێژی ناسراوی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی و دروستکردنی مشتومڕێکی زۆر لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆمسای چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە هەندێکیان وێنەی گۆرانیە نێوکەی " ئەم کاتەت باش"و هەندێکی وێنەی پێشویەتی کە بەشێوەیەکی وروژێنەر دەردەکەوێت.

ئەم وێنانە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و دروستکردنی مشتومڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.  

کۆمسای سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لەشاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، پێش قۆناغی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

 


PM:09:28:28/05/2020