جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: ٢ نەخۆش دۆخیان خراپە، لە ٢ هەفتەدا ١٠٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" دوو لەو نەخۆشانەی لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون دۆخیان خراپە".

 

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " ئاشکرای کرد کە دۆخی دوو نەخۆشی کۆرۆنا لە سلێمانی خراپن و هەردووکیشیان گەنجن و، وتیشی" ژمارەیەکی تری نەخۆشەکانیش نیشانەکانیان تێدا دەرکەوتووە".

 

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دۆخەکە مەترسیدارەو لە ماوەی دوو هەفەتەدا ١٠٤ تووشبوونی نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون کە ژمارەیەکی بەرچاویان سەرچاوەی تووشبوونەکانیان نادیارە.

 

ناوبراو هۆشداری لە خراپی دۆخەکە بۆ خەڵکی پارێزگاکە راگەیاندو داوای لێکردن پابەندی رێنوماییە تەندروستییەکان بن.

 



ئه‌م بابه‌ته ‌1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:41:29/05/2020